پاش هێرشه‌کان بۆ سه‌ر شه‌نگال چه‌کدارانی داعش ژماره‌یه‌کی زۆری ژن و کچی ئێزیدییان گرتووه. ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت خۆی په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که له ژێرده‌ستی داعشداندان و پێیان گوتووه یان هێرشێک بکرێت و بمانکوژن یان ڕزگارمان بکه‌ن.
ڤیان ده‌خیل ده‌شڵێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هاوخه‌می خۆیان بۆ ئه‌م دۆسێیه ده‌ربڕیوه به‌ڵام هیچیشیان نه‌کردووه.