Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت نابێت کورد به‌هۆی شه‌ڕی داعش کێشه‌ سیاسیـیه‌کانی وه‌لابنێت

  • Haider Kareem

کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به‌ به‌شـداری نزیکه‌ی 30 وڵات ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا به‌ڕێوه‌چوو به‌ مه‌به‌سـتی پـشـتیوانیکردن له‌ عێراق له‌و شه‌ڕه‌ی له‌ دژی داعش.

له‌م باره‌یه‌وه‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تکاری کورد کردووه‌.

دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت سازکردنی کۆنگره‌ی له‌م جۆره‌ کارێـکی، چونکه‌ له‌ ڕووی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه‌ هاوپه‌یمان و هاوکار په‌یدا ده‌کات بۆ عێراق به‌ گشـتی و بۆ کوردسـتانیش به‌ تایبه‌تی.

پاشـان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ کوردسـتان بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و کورد بووه‌ به‌ سووته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه‌، ده‌ڵێت ڕاسته‌ کۆمه‌کی باش ده‌کرێن، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه‌ کوردسـتان به‌ شه‌ڕه‌وه‌ سه‌رقاڵ بێت و له‌ ڕووی سیاسیـیه‌وه‌ هیچ ده‌سـتکه‌وتی نه‌بێت.

XS
SM
MD
LG