سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند ده‌ڵێت میلیتانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیهانین و ئه‌مه‌ش پـێویسـتی به کاردانه‌وه‌یه‌کی جیهانی هه‌یه.
ڕۆژی دووشه‌ممه هاوکاتی ئه‌وه‌ی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی عێراق کۆنگره‌یه‌کی له پاریس کرده‌وه بۆ سه‌نگی خستنه سه‌ر ئاشتی و ئاسایش له عێراقدا، به‌ڕێز ئۆلاند گوتی " له به‌رامبه‌ر داعش هیچ کاتمان نیـیه به فیڕۆی بده‌ین."
هه‌روه‌ها گوتی " ئه‌م بزوتنه‌وه تێرۆرستیـیه له ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان له عێراق و سوریادا بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌م بزوتنه‌وه تێرۆرستیـیه سنووره‌کانی پشتگوێ خستووه و مه‌رامی دامه‌زراندنی دهوڵهتێـکه. بۆیه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیهانیـیه و ده‌بێت وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی جیهانی له به‌رامبه‌ریدا هه‌بێت."
کاربه‌ده‌سـتانی نزیکه‌ی 30 وڵات له یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆمکاری عه‌ره‌ب به‌شـداریـیان له کۆنگره‌که‌دا کرد. ئه‌مه‌ش دوایـینه له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ پـێـکهێنانی هاوپهیمانێتیـیهک بۆ شه‌ڕی دژی گرووپی داعش، ئه‌وه‌ی له ئێسـتادا ده‌سـتیگرتووه به‌سه‌ر ڕووبه‌رێـکی گه‌وره له باکور و ڕۆژئاوای عێراق و هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک بوو سه‌رقاڵی کۆبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌شـداری له کۆنگره‌که‌دا کرد.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی وڵاتانی زیاتر ئاماده‌ن به‌شـداری له شه‌ڕی دژی داعشدا بکه‌ن، له نێویاندا چه‌ند وڵاتێـکی عه‌ره‌بی هه‌ن که پـێشـنیاریان کردووه یارمه‌تی له‌شـکری بده‌ن و هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو پـێویستی کر.