وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستخۆشی له فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی تۆپباران کردنی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕابگرن که خه‌ڵکی سیڤیلی لێیه.
به‌ڕێز ئه‌لعبادی ئه‌و فه‌رمانه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه دا بۆ به‌خشینی گیانی خه‌ڵکی سیڤیل له کاتێکدا له‌شکری عێراق هه‌وڵ ده‌دات بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه. ئه‌و ملیتانه‌کانی تاوانبار کرد به‌وه‌ی که خه‌ڵکی وه‌کو سپه‌ری مرۆیی به‌کار ده‌هێنن.
له میانه‌ی لێدوانێکیدا بۆ به‌رنامه‌ی فه‌یس ده‌ی نه‌یشنی که‌ناڵی سی بی ئێس به‌ڕێز کیری گوتی ئه‌مه بێگومان شتێک بوو که هه‌مو سوننه‌کانی عێراق پێی بێزار ببون.
حکومه‌تی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه له ژیر فشارێکی زۆری نێونه‌ته‌وه‌ییدایه بۆ تا به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووانه له‌گه‌ڵ سوننه‌کان و کورده‌کان پێکبهێنرێت دژ به چه‌کدارانی داعش.