باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئۆگاندا هۆشداری داوه به هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی له وڵاته‌که له ماڵی خۆیان بن یان له شوێنێکی پارێزراو له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتداران لێکۆڵینه‌وه له شیانی هێرشێکی تیرۆرستی ده‌که‌ن.
پۆلیس له شوێنه سه‌ره‌کییه‌کان ژماره‌یان زیادی کردووه، هه‌رچه‌نده باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کامپالا ده‌ڵێت به ڕوونی نازانێت ئامانجیان کوێیه.
کاربه‌ده‌ستان له شیانی پلانێک ده‌کۆڵنه‌وه که گوایه له لایه‌ن شانه‌یه‌کی تیرۆستی سه‌ر به گروپی ئه‌لشه‌باب دانرابێت.
ئه‌لشه‌باب که گروپێکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه تۆڵه‌ی کوشتنی ڕێبه‌ره‌که‌ی بکاته‌وه که له هێرشی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له سۆمالیا کوژرا.