داعش ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا که‌سێـک سه‌رده‌بڕدرێت و ده‌ڵێت ئه‌مه ده‌یڤد هه‌ینزی به‌ریتانیـیه، ئه‌وه‌ی بۆ ڕێـکخراوی مرۆیی ACTED ی بنکه له فه‌ڕه‌نسا کاری ده‌کرد و له مانگی سێی سـاڵی 2013 له که‌مپـێکی ئاواره‌کانی سوریا له نزیک سـنووری تورکیا که سه‌رقاڵی کاری مرۆیی بوو و ڕفاندیان.
ڤیدیۆکه که ماوه‌که‌ی نزیکه‌ی دوو و نیو خوله‌که شه‌ممه له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه و سه‌ره‌تاکه‌ی به لێـدوانێـکی پـێشووی ده‌یڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌سـتپـێـده‌کات که تیایدا سووربوونی حکومه‌ته‌که‌ی نیشـان دابوو بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و پـێشمه‌رگه.
پاشـان که‌سێـکی جل ڕه‌ش که به ئینگلیزیـیه‌کی به‌ریتانی قسه‌ی ده‌کرد و چه‌قۆیه‌کی به ده‌سـته‌وه بوو و ده‌یڤد هه‌ینز به جلی پـرته‌قاڵیـیه‌وه له به‌رده‌میدا ده‌رده‌که‌وێت، ده‌ڵێت" ده‌یڤد کامیرۆن ئه‌م هاوڵاتیـیه به‌ریتانیـیه باجی ئه‌و به‌ڵێنه‌ت ده‌دات که به پـێشمه‌رگه‌ت دابوو له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پـڕچه‌کیان بکه‌یت."
پاشان ده‌یڤد هه‌ینزی ته‌مه‌ن 44 سـاڵ که باوکی 2 منداڵه و خه‌ڵـکی شـاری پـێرثی سکوتلانده به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که سه‌ردبڕدرێت.
هه‌ر له ڤیدیۆیه‌که‌دا که‌سێـکی دیکه نیشـان ده‌درێت و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش به‌ریتانیـیه‌کی دیکه‌یه، ئه‌گه‌ربێت و کامیرۆن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌ی سووربێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ش سه‌رده‌بڕێت.