تورکیا له شه‌ڕی دژی داعشدا به‌رامبه‌ر کورد له عێراقدا هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه و کوردیش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه.
چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی تورکیا و ئه‌و دوو دڵیه‌ی ئانکه‌ره هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به‌شداربوونی له هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه.
ڕه‌فیق حوسه‌ین په‌ناهی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت هاتنی داعش بووه مایه‌ی گۆڕانکاری له سیما شاراوه‌کانی زۆرێک له وڵاتانی ناوچه‌که و ده‌شڵێت تورکیا خۆی به هاوپه‌یمانێکی نزیکی هه‌رێمی کوردستان زانیوه و ئێستاش که‌وتۆته سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی باشور که پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی تر بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بکات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز په‌ناهی ده‌شڵێت هه‌ڵوێستی دوو دڵانه‌ی تورکیا بۆ بوون به به‌شێک له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی ئه‌مریکا ده‌یخوازێت چاوه‌ڕوان کراو بووه و ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی ئێرانیش به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی هه‌میشه هه‌وڵی داوه پشتیوانی ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیه توندڕه‌وانه بکات که له ناوچه‌که‌دا کاری توندوتیژی ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: