فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم پـێشـوازی لێـکرا.
پاش کۆبوونه‌وه‌یان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان بۆ سـازکرا.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی دا وڵاته‌که‌ی پـشـتیوانی له‌شـکری خۆی بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه زیاتربکات تاوه‌کو بتوانن باشتر ڕووبه‌ڕووی چه‌کدارانی داعش بـبنه‌وه. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرد که یارمه‌تیـیه له‌شـکریـیه‌کان وایکرد ته‌رازوی هێز له‌سه‌ر زه‌وی بگۆڕێت، ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه به باشی ئه‌و چه‌کانه‌ی پـێشـکه‌شیان کراوه به‌کارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ده‌سـتخۆشی له هه‌رێمی کوردسـتان کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و یارمه‌تیـیه مرۆیـیانه‌ی پـێشـکه‌شی خه‌ڵـکی ئاواره‌ی ده‌کات.
سه‌رۆکی هه‌رێمیش لای خۆیه‌وه سوپاسی فه‌ڕه‌نسای کرد بۆ ئه‌و یارمه‌تیـیانه‌ی پێشـکه‌شی هه‌رێمی ده‌کات و گوتیشی ئه‌و پشـتیوانیـیه‌ی فه‌ڕه‌نسا و وڵاته دۆسـته‌کانی دیکه یارمه‌تی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌یان دا تاوه‌کو پـێشـڕه‌وی بکه‌ن و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.