حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق ده‌ڵێت فه‌ڕه‌نسا به‌نیازه به‌شـداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی دژی داعش بکات.
ڕۆژی هه‌ینی پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا که به سه‌ردانێـک له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه، حه‌یده‌ر عه‌بادی گوتی " پـێویسـتمان به پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانانمانه و ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی پێ‌دام هێزی ئاسـمانی وڵاته‌که‌ی به‌شـداری له لێدانی تێرۆرسـتاندا بکات."
سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق که له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسیـیه‌که‌ی قسه‌ی ده‌کرد، گوتیشی " تێرۆرسـتان تۆڕی نێوده‌ڵه‌تیـیان هه‌یه و که‌سانی تێرۆرست په‌یدا ده‌که‌ن و له ڕێگه‌ی وڵاتانی دراوسێی سوریا ده‌یانهێنـنه ئه‌وێ و پاشـان بۆ عێراقیان ڕه‌وانه ده‌که‌ن و عێراقیـیه‌کان ده‌کوژن، بۆیه ده‌بێت ئه‌و تۆڕانه ڕابگیرێن."
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا لای خۆیه‌وه پـشـتیوانی وڵاته‌که‌ی بۆ خه‌ڵـکی عێراق ده‌ربڕی و گوتی له ئێسـتادا عێراق ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی تێرۆرسـتێـکی دڕنده بووه‌ته‌وه که له سوریاوه هاتووه. گوتیشی شه‌ڕی داعش ئه‌رکی عێراقه و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـش ده‌بێت پـشـتیوانی له عێراق بکات بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌و تێرۆرستانه.
فڕانسوا ئۆلاند باسی له‌وه‌ش کرد وڵاته‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له پاریس کۆنگره‌یه‌ک سـازده‌کات بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر و داعش له عێراقدا. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که‌وا فه‌ڕه‌نسا 70 تۆن یارمه‌تی مرۆیی گه‌یاندووه‌ته عێراق و ئێسـتا له‌وه‌دان باری چواره‌می یارمه‌تی له‌شـکری ڕه‌وانه بکه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سوپاسی فه‌ڕه‌نسای کرد بۆ سـازکردنی کۆنگره‌که، به‌ڵام داوای لێبوردنی کرد که‌وا ناتوانێت ئاماده‌ی بـبێت به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتنیشـانکردنی وه‌زیران بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ. گوتیشی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ئاماده‌ی کۆنگره‌که ده‌بن.