13 ساڵ پاش هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی 11 ی سه‌پتێمبه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که‌وتۆته‌وه هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی له هه‌ردوو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا بۆشه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که له سوریا و عێراقدا ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاندووه.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا ستراتیژیه‌تی نوێی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی داعش.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت"ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر ته‌نهاشه‌ڕی ئێمه نییه ده‌شێت هێزی ئه‌مریکا گۆڕانکاریـیه‌کی گه‌وره بێنێته ئاراوه به‌ڵام ناتوانین ئه‌و شته بکه‌ین که ده‌بێت عێراقیه‌کان خۆیان بیکه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی هه‌یه‌تی بۆ لێدانی داعش و له‌ناوبردنی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستیه له چوار خاڵدا کۆی کرده‌وه:
1- هێرشی به به‌رنامه‌ی ئاسمانی له دژی تێرۆریستان، کارکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق، نه‌بوونی دوو دڵی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێو‌یست له دژی داعش له سوریا و عێراقیش.
2- زیادکردنی پشتیوانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن. 475 سه‌ربازی تری ئه‌مریکی ده‌نێردرێن بۆ عێراق به‌ڵام به‌شداری له‌شه‌ڕدا ناکه‌ن.
3- سود وه‌رگرتن له توانایی گه‌وره‌ی ئه‌مریکا بۆ ڕێگه‌گرتن له هێرش و په‌لاماره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و دۆستانی ئه‌مریکادا بۆ ڕێگه‌گرتن له دابینکردنی دارایی بۆ داعش.
4- به‌رده‌وامیدان به دابینکردنی کۆمه‌که مرۆڤایه‌تیه‌کان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هۆی توندوتیژیه‌کانی داعشه‌وه زێدی خۆیان جێهێشتووه.
چ گۆڕانکاریه‌ک له ستراتیژه‌کاندا پێویستن بۆ بنه‌بڕکردنی تێرۆر یان هه‌رهیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی جموجۆڵی تێرۆریستان؟
ئایا پێو‌یست به هه‌بوونی یاسای نوێی دژه تێرۆر هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر پێویسته چۆن ده‌توانرێت به تایبه‌تی له جیهانی سێهه‌مدا ڕێگه بگیرێت له خراپ به‌کارهێنانی ئه‌م یاسایه؟
میوانی به‌رنامه:
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردستان.
زۆرێک له چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ستراتیژیه‌ته‌ی سه‌رۆک ئۆباما که‌وتۆتو سه‌ر ئاستی به‌شداری وڵاتانی عه‌ره‌ب و به تایبه‌تی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه له هاوپه‌یمانێتی نوێ‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و هه‌روه‌هاش وڵاتی تورکیا له جیهانی ئیسلامی‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: