Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی: سه‌رۆک ئۆباما له‌ دوای ڕووداوه‌کاندایه‌

  • Haider Kareem

سه‌رۆک ئۆباما شه‌ی چوارشه‌ممه‌ وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا چ هه‌نگاوێـک ده‌نێت له‌گه‌ڵ دۆست و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ لاوازکردن و له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵی تێرۆرسـتی ناسراو به‌ داعش.

دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له‌ زانکۆی تێنسی سـته‌یت له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له‌سه‌ر ئاسـتی جیهانی له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆکێـکی هێنده‌ به‌هێز نه‌بوو و بۆیه‌ له‌ ئاکامی ئه‌وه‌ ئه‌و ڕه‌وشه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دروسـتبووه‌.

پاشان ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ی سه‌رنجیان داوه‌ته‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هیچ سه‌رسام نه‌بوون کاتێـک سه‌رۆک ئۆباما پـێشـتر گوتبووی هیچ پـلانێـکی سـتراتیژی نیـیه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، سه‌ره‌ڕای ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ سوریا و عێراق ئه‌م گروپه‌ کردوویه‌تی، ئه‌مه‌ نیشـانی ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆک هیچ پلانێـکی نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ پاش سه‌ربڕینی دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ ئیدی سه‌رۆک ئۆباما که‌وته‌ دۆخێـکه‌وه‌ که‌ نه‌یده‌توانی چیتر خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ دوربخاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و ڕاستیـیه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ سه‌رۆک ئۆباما له‌ دواوه‌ی ڕووداوه‌کانه‌ و هیچ کاتێـک له‌سه‌ر مه‌کۆی ڕووداوه‌کان نه‌بووه‌ تاوه‌کو ڕێگه‌بگرێت له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا یان هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات."

XS
SM
MD
LG