یه‌کلا نه‌کردنه‌وه‌ی پۆسته سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق نیگه‌رانی هێناوه‌ته ئاراوه هه‌رچه‌نده سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که داوای یه‌ک هه‌فته مۆڵه‌تی کردووه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌یان.
عه‌لی فه‌یسه‌ڵ ئه‌لفه‌یاز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی-ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ردوو پۆسته‌که بدرێنه که‌سانی ته‌کنۆکرات و په‌یوه‌ندییان نه‌بێت به هیچ لایه‌نێکی سیاسیه‌وه و هه‌روه‌هاش وه‌ک ده‌ڵێت نابێت گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌سه‌ر بێت به وڵاتانی ناوچه‌که‌وه له‌وانه کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و هه‌روه‌ها تورکیاش.
به‌ڕێز ئه‌لفه‌یاز ده‌ڵێت ئێستا عێراق بۆته ده‌روازه‌ی یه‌که‌می شه‌ڕی دژه تێرۆر و سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ عێراق و گرنگی وڵاته‌که نیشان ده‌دات له شه‌ڕی دژی تێرۆریزمدا و ده‌شڵێت عێراقیش پێویستیه‌کی زۆری به پشتیوانی هه‌یه بۆ شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی فه‌یسه‌ڵ ئه‌لفه‌یاز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: