وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه ئه‌ویش هێرشی ئاسـمانی دژی داعش له عێراق ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر بێت و پـێویست بکات.
لۆران فابیۆس داوای کاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد له دژی ئه‌م گروپه که به مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌شی ناودێرکرد.
به‌ڕێز فابیۆس له پاریس ئه‌م لێدوانه‌ی دا به‌ر له‌و وتاره‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی چوارشه‌ممه پـێشـکه‌شی بکات و تیایدا پلانی وڵاته‌که‌ی بۆ شه‌ڕی داعش له عێراق و سوریا ئاشـکرا بکات.
بڕیاره فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا له‌گه‌ڵ لۆران فابیۆس ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی عێراق بکه‌ن و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی سـازبکه‌ن بۆ چۆنێتی ڕاگرتنی داعش و هاوکاریکردنی عێراق.