Accessibility links

حه‌سه‌ن قازی: زه‌مینه‌ هه‌یه‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کانتۆنه‌کان و په‌یه‌ده‌ دا ببه‌ستن

  • Jani Diylan

حه‌سه‌ن قازی

حه‌سه‌ن قازی

وه‌زیری حه‌سه‌ن قازی: زه‌مینه‌ هه‌یه‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کانتۆنه‌کان و په‌یه‌ده‌ دا ببه‌ستن

به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هێگڵ سه‌ردانی تورکیای کرد و به‌ دووای رۆڵێکی تاێبه‌تی تورکیادایه‌ له‌ هاوپه‌ێمانیه‌تی به‌ رێبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش.

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" تورکیا هه‌ندی حه‌ساسیه‌تی تاێبه‌تی خۆێ هه‌یه به‌ تاێبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و دیپلومات و که‌سانه‌ی تورکیا که‌ ئێستاکه‌ وه‌کو بارمته‌ به‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دان. کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بکه‌ێن تورکیا به‌ پێچه‌وانه‌ی هێزه‌کانی ناوچه‌که‌ هه‌ڵوێستێکی نه‌رم و نیان و بێ ده‌نگی لێ راکردووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ ژێر پێش پۆشی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵوێستێکی توندی هه‌بێت ده‌بێته‌ هۆێ زیان گه‌یاندن به‌ بارمته‌کان. کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵێت به‌ شێک له‌و ئیمکاناته‌ی که‌ بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێکهاتووه‌ له‌به‌ر ئه‌و سنوره‌ کراوه‌ی تورکیا بوه‌ و چوونی هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ هاتوون بۆ چوونه‌ رێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی".‌

XS
SM
MD
LG