Accessibility links

که‌مال ره‌وف: کورد کۆمه‌ڵێک لاوازیان دا‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ وه‌ گووتارێکی هاووبه‌شیان نه‌بوو‌

  • Jani Diylan

kamal raouf

kamal raouf

که‌مال ره‌وف: کورد کۆمه‌ڵێک لاوازیان دا‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ وه‌ گووتارێکی هاووبه‌شیان نه‌بوو‌

زۆر که‌سان له‌و بروایه‌دا بوون که‌ به‌ هیچ لۆژکێکه‌وه‌ نابێ کورد له‌ حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی که‌ به‌و شێوه‌یه‌، به‌شداری بکات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وا دیاره‌ کورد ملکه‌چی فیشاره‌کان بوو.

که‌مال ره‌وف سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شار له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" رای شه‌قامی کوردی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ راستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد کۆمه‌ڵێک لاوازیان داوه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ وه‌ گووتارێک هاوبه‌شیان نه‌بوه‌ وه‌ کۆمه‌ڵێک که‌م و کورتی هه‌بوه‌ له‌ شاندی دانوسانی کوردا وه‌ ئه‌مانه‌ وای کردووه‌ که‌ کارته‌کانی ده‌ستی کورد، کارتێکی لاواز بن و ئه‌وان پێش کات بزانن که‌ کورد چی ئه‌وێ و چی نایه‌وێ. کاک که‌مال هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت جگه‌ له‌ به‌شداریکردنی ئه‌مریکا و به‌شداریکردنی ئێران له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ بۆ هاوکاری کردنی شه‌ری داعش، ئه‌مانه‌ جۆرێک له‌ خاڵی لاوازی سه‌رکردایه‌تی کورد بوون وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ددتر ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ ئابوریه‌ی سه‌خته‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابوردوودا به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هات که‌ خه‌ڵکی بێ ئومێد کرد له‌وه‌ی که‌ حکومه‌تی هه‌رێم بتوانێ موچه‌ و بژێوێ خه‌ڵک دابین بکات، هه‌رچه‌ند ئه‌مان به‌ڵێنیان دابوو به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ وای کرد خاڵێکی لاوازی ئه‌مان بێت له‌سه‌ر مێزی گفت و گوکردن".

XS
SM
MD
LG