کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له باره‌گایه‌کی کۆمه‌ڵی ئه‌حرار ئه‌لشامی ئیسلامی له پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا ڕوویداوه و له ئاکامدا حه‌سان عه‌بود که به ئه‌بو عه‌بدوڵڵا ئه‌لحه‌مه‌وی ناسراوه کوژراوه.
چالاکوانان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ئێواره‌ی سێشه‌ممه خۆکوژێـک ئه‌نجامی داوه له باره‌گای ناسراو به (مقر سفر) که له ژێر زه‌ویدایه و ده‌که‌وێته ناوچه‌ی ڕام حه‌مدان.
تۆڕی هه‌واڵه‌کانی ئیدلیب ده‌ڵێت زیاتر له 40 که‌س کوژراون که چواریان له سه‌رکرده باڵاکانی گرووپه‌که‌ن.
پـێشـتر ئه‌م گرووپه له‌گه‌ڵ داعشدا به شه‌ڕهاتوون که هه‌رچه‌نده هه‌ردووکیان دوو کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئیسلامین.
ئه‌حرار ئه‌لشام ئۆباڵی کوشتنی ڕێبه‌ری پـێشووی خۆی ئه‌بو خالد ئه‌لسوری ده‌خاته ئه‌ستۆی داعشه‌وه.