ڕۆژنامه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی 3 گه‌شـتیاری بیانی ده‌سـتگیرکردووه به گومانی هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندیکردن به کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له عێراق.
ڕۆژنامه‌ی (ئێران ده‌یلی) ڕۆژی سێشه‌ممه له زاری عه‌بدوڵڕه‌زا فازڵی ڕه‌حمانی وه‌زیری ناوخۆی ئێران بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی پاسه‌وانانی سنوور ئه‌و سێ که‌سه‌یان ده‌ستگیرکردووه له پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌شـتیارێـکیان ڕاگرتبوو که به‌ره‌و عێراق به‌ڕێکه‌وتبوون.
به‌پـێی ڕۆژنامه‌که فازڵی که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئوستاندارانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پـۆلیسی ئێران قسه‌ی کردووه، گوتوشیه‌تی که‌سه‌کان پاکسـتانی و ئه‌فغانین، به‌ڵام نه‌یگوتووه که‌ی ده‌سـتگیرکراون.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م جاره کاربه‌ده‌سـتێـکی ئێرانی ئاماژه به بوونی لایه‌نگرانی داعش له وڵاته‌که‌ی بکات.