Accessibility links

بڕیاره‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌رێمی به‌ به‌شداری ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ سعودیـیه‌ سـازبکرێت

  • VOA News

بڕیاره‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ شـاری جه‌دده‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌رێمی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ سـازبکرێت به‌ به‌شـداری جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا.

کۆبوونه‌وه‌که‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش که‌ له‌ ئێسـتادا ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی عێراق و سوریای له‌ ژێر ده‌ستدایه‌.

چاوه‌ڕوان‌‌ده‌کرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو له‌گه‌ڵ عێراق و ئوردن و لوبنان و میسر و تورکیا به‌شـداری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بکه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند جان کێری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ده‌گاته‌ عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردن و پاشان له‌وێوه‌ به‌ره‌و شـاری جه‌دده‌ ده‌ڕوات.

ئه‌مه‌ریکا خوازیاره‌ وڵاتانی سووننه‌ی عه‌ره‌ب ڕۆڵێـکی گرنگ له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا بـبین.

XS
SM
MD
LG