Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت بزانێت ئاسـتی به‌شـداری تورکیا له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا چه‌نده‌

  • VOA News

چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به‌ سه‌ردانێـک له‌ تورکیا به‌ مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی دژی داعش.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ئه‌نکه‌ره‌ پـێشـوازی له‌ هه‌یگڵ و شاندی یاوه‌ری کرد و پاشـان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراویان سـازکرد به‌ ئاماده‌بوونی عیسمه‌ت یه‌ڵماز وه‌زیری به‌رگری و فه‌ریدون ئۆغڵو ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌.

به‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ چه‌ک هه‌یگڵ له‌گه‌ڵ نه‌جده‌ت ئۆزه‌ل سه‌رۆکی ئه‌رکانی له‌شکری تورکیا کۆبۆوه‌.

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هه‌یگڵ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیاش کۆبـبێته‌وه‌.

پـێشـتر کاربه‌ده‌ستێـکی ئه‌مه‌ریکایی به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتبوو، وه‌زیر هه‌یگڵ ده‌یه‌وێت بزانێت تورکیا هه‌تا چه‌ند هاوکاری ده‌کات له‌و هاوپه‌یمانێتیـیه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ نیازه‌ له‌ دژی داعش ڕابه‌رایه‌تی بکات.

XS
SM
MD
LG