وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه له هاوپه‌یمانێتیه‌کدا دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌رینی عێراق و سوریادا.
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردی ده‌ڵێت تا ئێستا ته‌نها وڵاتی عه‌ره‌بی که به شیوه‌یه‌کی فه‌رمی پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاگه‌یاندووه میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌به و تا ئێستاش وڵاتانی تری عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرایان نییه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شدارییان له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن ده‌کرێت ببنه به‌شێک له‌و هاوپه‌یمانێتیه له‌وانه پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که؟ سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردی ده‌ڵێت هێزگه‌لێک به‌شدارن له شه‌ڕی دژی داعشدا که کاراکته‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی نین و هێشتاش هیچ پلانێکی ڕوون دیار نییه ئه‌م هێزانه چۆن چۆنی به‌شدارییان پێده‌کرێت له‌م هاوپه‌یمانێتیه‌دا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مریکا و وڵاتانیش باسیان له‌وه کردووه که سه‌ربازی خۆیان نانێرن بۆ شه‌ڕی داعش به‌ڵکو پشت به‌و هێزانه ده‌به‌ستن که بوونه‌ته دیفاکتۆ.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: