Accessibility links

دکتۆر گۆران عه‌بدو‌ڵا: ئه‌م ناوانه‌ و زۆرێک له‌ ناوه‌کانی تریش هه‌ر هه‌مویان چه‌ند دێوێکی یه‌ک دراوون

  • Jani Diylan

Dr.Goran Abdulla

Dr.Goran Abdulla

دکتۆر گۆران عه‌بدو‌ڵا: ئه‌م ناوانه‌ و زۆرێک له‌ ناوه‌کانی تریش هه‌ر هه‌مویان چه‌ند دێوێکی یه‌ک دراوون

وه‌کو باس ده‌کرێت له‌ هه‌ر خولێکی فه‌رمانره‌وایه‌تیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقدا که‌سێک، یان چه‌ند که‌سانێک به‌ردراونه‌ته گیانی کورد و له‌ هه‌ر که‌سێکی تر توندره‌وتر بوونه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کورد، مالکی، شه‌هرستانی، فه‌تلاوی و ئێستاکه‌ش عامری.‌

دکتۆر گۆران عه‌بدو‌ڵا چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ راستی ئه‌م ناوانه‌ و زۆرێک له‌ ناوه‌کانی تریش هه‌ر هه‌مویان چه‌ند دێوێکی یه‌ک دراوون وه‌ ئه‌وه‌ش دژایه‌تی کردنێکی ناسیونالیستانه‌ی عه‌ره‌به‌ توندره‌وه‌کانی ناو حکومه‌تی ئێستا و حکومه‌تی رابوردووی عێراقه‌، بۆیه‌ پێم وایه‌ له‌ هه‌موو حکومه‌تێکدا ئه‌وه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی عه‌بادی بێ یان عامری ، مالکی یان هه‌ر که‌سێکی تر بێ، شوێن و پێگه‌یان به‌ هێز ده‌بێت و دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن وه‌ پێیم وا نییه‌ به‌ گۆرێنی حکومه‌تێک له‌ مالکی یه‌وه‌ بۆ عه‌بادی، عامه‌ری وه‌ یاخود هه‌ر که‌سێکی تر ئه‌م شێوه‌ دژایه‌تی کردنه‌یان که‌م بێته‌وه‌ یا نمێنی. دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ته‌نها پێشبینی، یان ته‌نها پلان یان ستراتیژی که‌ کورد بتوانێ جێ به‌ جێ بکا له‌ ماوه‌ی درێژ خایه‌نی داهاتوودا ئه‌وه‌یه‌ که‌ جیا بێته‌وه‌ له‌ عێراق و حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆێی خۆی دابمه‌زرێنێت و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆێ دابمه‌زرێنی".

XS
SM
MD
LG