Accessibility links

دکتۆر جه‌بار قادر: داعش مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌بیش هه‌یه‌


jabar_qadir دکتۆر جه‌بار قادر

jabar_qadir دکتۆر جه‌بار قادر

نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندام کرد به‌ له‌شکر و به‌ سیاسه‌تیش به‌ره‌نگاری چکدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ببنه‌وه. ئه‌مه‌ش‌ ئاماژه‌یه‌که‌ بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن دژ به‌و گروپه‌ له‌ کاتێکدا‌ که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێرشی نوێی کرده‌ سه‌ر بنکه‌کانیان له‌ ناو عێراق.

دکتۆر جه‌بار قادر پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م داواکارییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ئێستادا هه‌وڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تواناکان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندڕه‌ویی ئیسلامیدا و وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کانیش نایانه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌دا بمێننه‌وه‌.

ده‌قی وتووێژه‌که‌ی موعته‌به‌ر شێروانی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر

XS
SM
MD
LG