له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌کانی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێن جارێکی تریش دۆسێی لادانی پارتی کرێکارانی کوردستان له لیستی تێرۆریستاندا ده‌بێته‌وه باس و خواسێکی گه‌رم و گوڕ.
گه‌ریلاکانی په‌که‌که له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا شه‌ڕێکی گه‌وره‌یان کرد له‌گه‌ڵ تێرۆریستانی داعشدا و له زۆرێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ و نێوه‌نده‌کانی داڕشتنی ستراتیژیدا باس له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وانه‌ی په‌که‌که کراوه له ناو سوریا و له عێراقیشدا دژی توندڕه‌وان و ڕێکخراوه جیهادیه‌کان.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان له به‌ره‌نجامی درێژخایه‌نی ئه‌م شه‌ڕانه‌دا و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌دا و به تایبه‌تی پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت هێناویه‌ته ئاراوه ده‌شێت هه‌ندێک گۆڕانکاری له ژیۆپۆڵه‌تیکی له ناوچه‌که‌دا دروست بێت و ئاڵ و گۆڕێکیش به دوای خۆیدا بێنێت له هاوکێشه سیاسیه‌کاندا.
پارتی کرێکارانی کوردستان له ئه‌مریکا و له یه‌کێتی ئه‌وروپاش به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێر کراوه.
ئێستا له کاتێکدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاش به شوێن هاوپه‌یمانی تۆکمه‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی تێرۆر، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌مریکا و ئه‌وروپا بۆیان گرنگه سوود له تواناییه‌کانی هێزی شه‌ڕکه‌ری په‌که‌که وه‌ربگرن؟
ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکرێت کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری له هاوکێشه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێنه ئاراوه ئایا هێنانه ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که له لیستی تێرۆردا ده‌گرێته‌وه یان نا؟
میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
ئارێز ئه‌نده‌ریاری، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
پارتی کرێکارانی کوردستان له تورکیادا شه‌ڕی حکومه‌تی ئانکه‌ره ده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خودموختاری بۆ دانیشتوانی کورد له تورکیادا.
له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه ده‌یان هه‌زار که‌س له هه‌ردوو لا کوژراون.
تا ئێستا په‌که‌که چه‌ند جارێک ئاگربه‌ستی تاک لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه. هاوکات حکومه‌تی تورکیاش ده‌ستیکردووه به پرۆسه‌ی ئاشتی له وڵاته‌که‌دا و تا دۆسێی کورد له تورکیادا به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت.
وه‌ک ده‌گوترێت چه‌ند جارێک نوێنه‌رانی حکومه‌تی تورکیا له ئیمرالی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌دا بۆ باسکردنی ئاشتی کۆبوونه‌ته‌وه.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: