کاربه‌ده‌ستانی سۆمالیا ئاستی هۆشدارییان له وڵاته به‌رزکرده‌وه پاش کوژرانی ڕێبه‌رێکی ملیتانه‌کانی ئه‌لشه‌باب له هێرشێکی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکادا.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی هه‌ینی کوشتنی ئه‌حمه‌د عه‌بدی گۆدانی یان له هێرشێکی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکادا که له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام درا پشت‌راست کرده‌وه.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌دمێڕاڵ جۆن کێربی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا دژ به گۆدانی به به هۆئی کوشتنی. گه‌واهده‌رانیش ده‌ڵێن هێرشی فڕۆکه‌ی بێفرؤکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا له کاتێکدا بوو که کۆبونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌لشه‌دباب له باشوری سۆمالیا به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
سه‌رۆک وه‌زیری سۆمالیا عه‌بدیوه‌لی شێخ ئه‌حمه‌د به به‌شی سۆمالی ده‌نگی ئه‌مه‌رکای ڕاگه‌یاند وڵاته‌که‌ی یارمه‌تی په‌نتاگۆنی داوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی گۆدانی و ڕێگای کوشنیشی داوه.
وه‌زیری ئاسایشی سۆمالیا خه‌لیف ئه‌حمه‌د ئه‌رگ له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند ڕه‌نگه پلانی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دابنێنن دژ به داموده‌زگاکانی حکومه‌ت.