له 10ی ئه‌م مانگه، ساڵی خوێندن بۆ 2014-2015 بۆ قوتابیان ده‌ست پێده‌کات. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له پارێزگای دهۆک قوتابیه‌کان ده‌توانن له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ست به خوێندن بکه‌ن، چونکه به‌سه‌دان له قوتابخانه‌کان کراون به شوێنی حاوانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی روویان ده‌ئه‌و پارێزگایه کردووه.
عه‌مه‌ر ئه‌حمه‌دبه‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای دهۆک-ڕۆژئاوا له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێناوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان له سنوری پارێزگای دهۆک. ئه‌و ده‌ڵێت به پێی به‌رنامه‌ی حکومه‌ت، تا یه‌کی مانگی 10 قوتابخانه‌کان ده‌کرێنه‌وه و ئاوا‌ره‌کانیش بۆ که‌مپی نوێ ده‌گوازرێنه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌شڵێت قوتابیانی ئاماده‌یی له هفته‌ی داهاتوڕا ده‌ست به خوێندن ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناکرێت له خوێندن وه‌پاش بدرێن.