Accessibility links

هێرشی ئاسمانی سوریا بۆ سه‌ر بنکه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی


سوریا زنجیره‌یه‌ک هێرشی ئاسمانی کرده‌ سه‌ر بنکه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژران. چالاکوانان ده‌ڵێن زۆرترینیان له‌ کاتێکدا کوژران که‌ موشه‌کێک به‌ر نانه‌واخانه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغ که‌وتبوو.

به‌ پێی گرته‌ی ڤیدۆیی که‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو کراونه‌ته‌وه‌ هه‌شت هێرشی ئاسمانی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ شاری ڕه‌قه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ چه‌ند به‌شێکی باڵه‌خانده‌کانی ڕووخان، ئۆتۆمبێله‌کانی سوتان و خه‌ڵکی که‌وتنه‌ ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌کان. ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌کانه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کراوه‌.

ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌ێنێت جگه‌ له‌ 9 چه‌کداری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌لایه‌نی که‌م 16 سیڤیلیش کوژراون ڕه‌نگه‌ ژماره‌که‌ له‌وه‌ش زیاتر بکات.

XS
SM
MD
LG