سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گه‌ڕایه‌وه واشنتۆن دوابه‌دوای دوو ڕۆژی کۆبونه‌وی ناتۆ له وێڵس.
له دوایه‌مین کۆبونه‌وه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی دڵنیایه‌و هه‌روه‌هاش ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی شکست به چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دێنن که له عێراق و سوریادا ناوچه‌یه‌کی فراوانیان داگیر کردووه.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران له کۆبونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی ناتۆدا سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند تێکڕای وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ هاوڕان که ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی له دره‌وه‌ی سنوره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا هێناوه‌ته ئاراوه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت هیچ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ک یان پاشه‌کشێیه‌کی نه‌بینیوه له‌وه‌ی ڕۆڵی گرنگ هه‌یه بگێڕدرێت له ڕاگرتنی ئه‌م ڕێکخراوه دڕنده‌یه‌دا که بۆته مایه‌ی ئاژاوه و گێره شێوێنییه‌کی زۆر له ناوچه‌که‌دا و هه‌روه‌هاش زیان لێدان له خه‌ڵکێکی زۆر.