سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت پـێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی سووننه بێنه نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی بۆ له‌ناوبردنی داعش پـێـکده‌هێنرێت.
ڕۆژی هه‌ینی له پاش کۆتایی‌هاتنی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی ناتۆ له نیوپـۆرتی به‌ریتانیا، سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی" زۆر گرنگه وڵاتانی عه‌ره‌بی سووننه‌مان له‌گه‌ڵدابێت و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕه‌فتاری توندڕه‌وانه‌ی داعش ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو نیشـانی بده‌ین ئه‌م ڕێـکخراوه په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نیـیه."
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما جه‌ختی له‌وه‌ش کرد که ڕۆڵی خێڵه سووننه‌کان و کاری موخابه‌راتی و هه‌واڵگری له پاڵ هێرشی ئاسـمانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێـکخراوه زۆر گرنگه.
سه‌رۆک ئۆباما باسی له‌وه‌ش کرد له نێو ناتۆدا کۆده‌نگیـیه‌ک هه‌یه له باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیـیانه‌ی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌یبێت، ئاماژه‌ی دا که وڵاتانی به‌هێز پـشـتیوانی ده‌که‌ن له‌و هاوپه‌یمانێتیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی دژی داعش ڕاگه‌یاندراوه.
هه‌روه‌ها گوتی" له عێراق هاوپه‌یمانمان هه‌یه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن و ناتۆش لای خۆیه‌وه یارمه‌تی له‌شـکری و مرۆیی هه‌موو ئه‌وانه ده‌دات که له به‌ره‌کاندان. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا چه‌کی زیاتری به پـێشـمه‌رگه و هێزه عێراقـیه‌کان داوه و له‌گه‌ڵیدا به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی توانیویه‌تی تواناکانی داعش تێـکبدات.
سه‌باره‌ت به سوریاش، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی پـێویسته دۆسـت بۆ خۆمان له‌سه‌ر خاکی سوریا بدۆزینه‌وه تاوه‌کو له‌وێش کار بۆ نه‌هێشـتنی داعش بکه‌ین، جه‌ختی له‌وه‌ش کرد بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه پـێویست به ڕه‌وانه‌کردنی هێزی پـیاده‌ی ئه‌مه‌ریکایی ناکات.