کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی تالیبان بۆ سه‌ر دامه‌زره‌وه‌یه‌کی حکه‌مه‌تی له هه‌رێـمی خۆرهه‌ڵاتی وڵات کوژرانی به‌لای که‌م 12 که‌سی لێکه‌وته‌وه له‌گه‌ڵ برینداربوونی 80 که‌س.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێرشبه‌رانی تالیبان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دوو ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌ی پڕ ته‌قه‌مه‌نیان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌فغانی له پارێزگای غه‌زنی ته‌قانده‌وه و پارچه شوشه‌ی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌کان بوونه مایه‌ی کوژران و برینداربوونی قوربانیه‌کان، که 8 پۆلیس له نێو کوژراو برینداره‌کاندان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن دوابه‌دوای ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه شه‌ڕ له نێوان چه‌کدارانی تالیبان و هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی به‌رپابوو، ده‌رئه‌نجام سه‌ربازانی ئه‌فغانی توانیان 19 له چه‌کدارانی تالیبان بکوژن.
تالیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی.
هێڕسيکه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌م گروپه بۆ سه‌ر ئاسانی هه‌واڵگری ئه‌فغانی له پارێزگای غه‌زنی ئاستی نائارامی له ئه‌فغانستان ده‌خاته روو ، ناسه‌قامگیری ئاسایش له ئه‌فغانستان سه‌رباری ململانێی قه‌یرانی سیاسیه له‌و وڵاته‌دا که به‌هۆی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مشت‌ومڕ له سه‌ر هاتوه‌ته گۆڕێ.