ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه هه‌نگاوی پراکتیکی بنێت بۆ هێورکردنه‌وه‌ی قه‌یران له ئۆکرانیا له‌سه‌ر ڕۆشنایی پلانێکی ئاگر به‌ست ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتنه‌وه دیاری کراوه.
له‌و باره‌یه‌وه سێرگێ لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا گوتی مۆسکۆ هیواده‌خوازێت که پلانه‌که‌ی سه‌رۆکی ڕووسیا له ئۆکرانیا و هه‌ردوو شاری لوهانسک و دۆنیسکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا گوێی پێبدرێت. گوتیشی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاری له ئه‌وروپا هه‌نگاوی پراکتیکی بنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاری له ئه‌وروپا ئه‌م لێدوانه‌ی دا.
شایه‌نی باسه هه‌ردوو شاری لوهانسک و دۆنیسک له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی لایه‌نگری ڕووسیاوه کۆنترۆڵکراون که هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ ئه‌و دوو شاره له ئۆکرانیا ده‌ده‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڤلادمیر پوتن پلانێکی حه‌وت خاڵی ئاشکرا کرد بۆ راگرتنی یاخیبوانی جوداخواز له هه‌رێـمی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا. له پـلانه‌که داوای کشانه‌وه‌ی هیزه له‌شکریـیه‌کانی ئۆکرانیا ده‌کات به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر له‌و هه‌رێمه، هه‌روه‌ها چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له جێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئۆکرانیا له‌و ناوچه‌یه‌دا دابنرێن. هاوکات سه‌رۆک ڤلادمیر گوتیشی که پێترۆ پۆرۆشینکۆی سه‌رۆکی ئۆکرانیا له‌گه‌ڵ پلانه‌که‌ی هاوڕایه.