سه‌میره سه‌بری که کچێـکی ئێزدی ته‌مه‌نی 17 سـاڵه له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌ی دیکه ڕفێندرابوو، توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ کچێـکی دیکه به ناوی سامیه ته‌مه‌ن 15 سـاڵ له ده‌سـتیان هه‌ڵبێن.
سه‌میره له وتووێژێـکی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌رپـرسێـکی داعش وه‌ک دیاری هه‌ردووکیانی دابوو به شێـخێـکی عه‌ره‌بی فه‌لـلوجه و شێـخه‌که بردوونی بۆ ماڵێـکی چۆڵ و سێ پاسه‌وانی بۆ دانابوون. پاشان یه‌ک پاسه‌وان ماوه‌ته‌وه و کاتێـک ئه‌ویش ڕۆیشتووه به هه‌لیان زانیوه عه‌با و سه‌رپـۆشیان له ماڵه‌که دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌رگای ماڵه‌که‌یان شـکاندووه و هه‌ڵاتوون.