چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ئێستا ڕه‌هه‌نده‌کانی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆسه‌ر ڕۆژئاوا ده‌رکه‌وتوون و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕژد بۆسه‌ر ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیشیان له ناوچه‌که‌دا.
به‌ڕێوبه‌ری نێوه‌ندی نیشتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خۆیان به پێشه‌نگی جیهادیه‌کانی جیهان ده‌زانن.
ماثیو ئۆڵسن ده‌ڵێت داعش له نێو ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کاندا ماشێنێکی پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ خۆی به‌کارده‌هێنێت و میدیایه‌کی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، بێ له به‌کارهێنانی تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیا، ده‌زگای تری میدیاییشی خستۆته خزمه‌ت خۆیه‌وه بۆ نیشان دان و بڵاوکردنه‌وه‌ی کار و ڕه‌فتاره‌کانی خۆی.
له لێدوانه‌که‌یدا له نێوه‌ندی بروکینگس ماثیو ئۆڵسن ده‌شڵێت یه‌کێک له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی تری توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ ڕاکێشانی خه‌ڵکه بۆخۆی به تایبه‌تی له وڵاتانی ڕۆژئاوا.
به‌ڕێز ئۆڵسن ده‌ڵێت له‌وه‌تای قه‌یرانی سوریا ده‌ستیپێکردووه زیاتر له 12 هه‌زار که‌سی بیانی چونه‌ته سوریا و له ریزه‌کانی ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کاندا بوون و ده‌شڵێت له‌وانه‌یه ئه‌وانه به‌کاربهێنرێن بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپاش.
سه‌رۆکی نێوه‌ندی نیشتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی چاره‌سه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه نییه بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ڵکو پێویست به ستراتیژیه‌تێکی فراوان و هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: