وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا خانم ڕۆبێرتا پـینۆتی ڕۆژی چوارشه‌ممه به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ڕێوشوێنه یاسایـیه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، ئه‌وا وڵاته‌که‌ی له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌توانێت ده‌سـتبکات به ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک بۆ هێزه کوردیـیه‌کان.
چه‌که‌کان بریتین له 200 دۆشکه و 2 هه‌زار ئاڕپـیجی له‌گه‌ڵ 950 هه‌زار گولـله و ڕۆکێت. چه‌که‌کان هی سه‌رده‌می سۆڤێتی جارانن و له شه‌ڕی به‌ڵقان له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه.
خانم ڕۆبێرتا پـینۆتی په‌رله‌مانی ئاگادارکرد که به‌های چه‌که‌کان 1.9 ملیۆن یورۆیه (2.5 ملیۆن دۆلار) و ڕه‌نگه له 10 ی مانگه‌وه ده‌سـتبکرێت به ڕه‌وانه‌کردنیان. گوتیشی له‌وانه‌یه بیر له شێوازی دیکه‌ی هاوکاریش بکرێته‌وه، له‌وانه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی وڵاتانی دیکه پـێشـکه‌شی ده‌که‌ن.