Accessibility links

مه‌هدی فه‌تاحی: ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌بێته‌ قوربانی، ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ و هه‌موو کاره‌کانی پێ ئه‌که‌ن

  • Jani Diylan

Mahdi Fatahi مه‌هدی فه‌تاحی

Mahdi Fatahi مه‌هدی فه‌تاحی

مه‌هدی فه‌تاحی: ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌بێته‌ قوربانی، ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ و هه‌موو کاره‌کانی پێ ئه‌که‌ن

له‌ چه‌ند رۆژی رابوردوودا نرخی به‌نزین و گازۆئیل له‌ هه‌رێمی کوردستان چوه‌ سه‌ره‌وه‌ و کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌دی به‌ دوادا هێنا و هاووڵاتیان ده‌ڵێن له‌م کاته‌ی که‌ نه‌ مووچه‌ و ده‌رامه‌تێک هه‌یه‌ بۆ ئه‌م باجه‌یان ده‌خرێته‌ سه‌ر؟

رۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من وه‌ک دوێنی گوێم لێبوو که‌ به‌رێز ئاشتی هه‌ورامی باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌گه‌ر ئاوا بێت کارێکی خراپ ئه‌کات، له‌ هیچ وڵاتێک له‌م جیهانه‌دا حکومه‌ته‌کان نه‌وت ناکڕن به‌ زه‌ره‌ر بیفرۆشنه‌وه‌ به‌ خه‌ڵک، ئه‌مه‌ ته‌نیا هه‌رێمێک یا ته‌نیا جێگایه‌کدایه‌ له‌ جیهان ئه‌م کاره‌ ئه‌کات، ئه‌م کاره‌ خراپه‌. کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئاشتی هه‌ورامی دوێنی زۆر ڕاست گۆیانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد، کێشه‌که‌ ئاشتی هه‌ورامی نییه‌، کێشه‌که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه‌، کێشه‌که‌ سه‌رۆکی هه‌رێمه ،‌ کێشه‌که‌ په‌رله‌مانی کوردستانه‌‌، پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانن که‌ هه‌موو که‌س ئه‌زانێت خاوه‌نی چه‌نی کۆمپانیاو چه‌نی هێزن له‌ بواری ئابوریدا، ئه‌مانه‌ خۆیان قه‌ێرانیه‌کانیان درووست کردووه‌. کاک مه‌هدی ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌بێته‌ قوربانی، ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ و هه‌موو کاره‌کانی پێ ئه‌که‌ن، وه‌ خه‌ڵکیش به‌ دوژمنی سه‌ر سه‌ختی خۆێ سه‌ێری ئه‌کات".

XS
SM
MD
LG