Accessibility links

کۆشـکی سـپی: سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی ناردنی 350 سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی بۆ عێراق ده‌دات

  • VOA News

کۆشـکی سـپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی کردووه‌ 350 سه‌ربازی دیکه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق بکرێن تاوه‌کو له‌وێ پارێزگاری له‌ شوێنه‌ دیپـلۆماسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن.

ئه‌م بڕیاره‌ی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی سه‌رۆک ئۆباما پاش ئه‌وه‌ هات که‌ ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه‌ و تیایدا سه‌ربڕینی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ستیڤن سۆتلۆف نیشـان ده‌درێت به‌ ده‌سـتی چه‌کدارێـکی داعشه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ هێشـتا ڕاستی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگا به‌رپـرسه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

کۆشـکی سپـی گوتیشی هه‌ر یه‌ک له‌ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری به‌م زووانه‌ سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌که‌ن به‌ مه‌به‌سـتی پـێـکهێنانی هاوبه‌ندیـیه‌کی به‌هێزتر له‌ دژی داعش.

ئه‌دمیراڵ جۆن کیربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆک ئۆباما ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق بۆ نزیکه‌ی 820 که‌س زیاده‌کات.

XS
SM
MD
LG