کۆمه‌ڵی ناسراو به به‌ره‌ی نوسره له سوریا مه‌رجی داناوه بۆ ئازادکردنی سه‌ربازانی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وانه‌ی پـێش هه‌فته‌یه‌ک له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان ده‌سـتگیرکران.
ئه‌م کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه سه‌ر به قاعیده‌یه داوا ده‌کات له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له لیسـتی ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کان لاببرێت و یارمه‌تی مرۆیی پـێشـکه‌ش به گوندێـکی ژێر ده‌ستی خۆی بکرێت و یه‌کـێک له که‌سه ده‌سـتگیرکراوه‌کانی قاعیده له سوریا ئازادبکرێت تاوه‌کو ئه‌و سه‌ربازه ئاشـتی پارێزانه‌ی ده‌سـتگیری کردوون ئازادیان بکات. سه‌ربازه‌کان له هێزه‌کانی فیجین و ژماره‌یان زیاتر له 40 سه‌ربازه.
مۆسه‌س تیکۆیتۆگا سه‌رۆکی له‌شـکری فیجی ده‌ڵێت ئه‌م کۆمه‌ڵه هه‌روه‌ها داوا ده‌کات 3 ئه‌ندامی که له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی برینداربوون قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه. پاشـان گوتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان له‌م مه‌رجانه ئاگادارکردووه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی فیجی ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی نوسره داوای ئازادکردنی ده‌کات ناوی مسته‌فا ست مریه‌م نه‌ساره و به ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لسوری ناسراوه، سـاڵی 2005 به‌رپـرس بووه له ڕێـکخراوی قاعیده له پاکسـتان، به‌ڵام ئێسـتا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاوه ده‌سـتگیرکراوه.
تیمێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرکه‌وه گه‌یشـتووه‌ته به‌رزایـیه‌کانی گۆلان به مه‌به‌سـتی دانوسـتاندن، به‌ڵام هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه به هیچ ئه‌نجامێـک نه‌گیشتوون.