Accessibility links

سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان داوای دیالۆگی رامیاری ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌نگه‌ژه‌ی ئۆکرانیا


Expansion of rebel-held regions in Ukraine

Expansion of rebel-held regions in Ukraine

سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان داوای دیالۆگی رامیاری ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌نگه‌ژه‌ی ئۆکرانیا

سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بان کی مون داوای دانۆستاندنی رامیاری کرد له‌ نێوان روسیا و ئۆکرانیا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ته‌نگه‌ژه‌ی ئۆکرانیا.

بان له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ده‌می راوه‌ستانێکدا له‌ نیوزلاند ئه‌و قسانه‌ی کرد، هه‌ر رۆژێک پاش ئه‌وه‌ی رێبه‌ری جیاخوازه‌کانی ئۆکرانیا ئه‌ندرێ پورجین ووتی ئه‌و ئاماده‌یه‌ بۆ وتو وێژ کردن له‌سه‌ر ئاگر به‌سێک و ئاڵۆگۆرکرنی زیندانیان.

پورجین له‌ یه‌کمین خولی وتو وێژه‌کانی ئاشتی دا که‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ مینسک پاێته‌ختی بیلاروس ده‌ستێپێکرد دووا.

رێبه‌ری کۆماری خۆ راگه‌ێندراوی دۆنیتسک و جیاخوازه‌کانی سه‌ر به‌ روسیا ووتی ئه‌وان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ئۆکرانیادا بمێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئۆتۆنۆمیه‌کی زۆرتیان پێ بدرێت.

XS
SM
MD
LG