زیاتر له 100 که‌س له که‌سوکاری ئه‌و خوێندکاره سه‌ربازیـیانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه له بنکه‌ی له‌شـکری سپایکه‌ر له باکوری شـاری تکریت ده‌سـتگیر و گولـله‌باران کران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و توڕه‌یی، خۆیان کرد به نێو بینای په‌رله‌مانی عێراقدا.
که‌سوکوکاری قوربانیـیه‌کان که‌وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که بوو له به‌رده‌می په‌رله‌مان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا مانیانگرتبوو، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کیان ڕووبه‌ڕووی پاسه‌وانانی په‌رله‌مان بوونه‌وه و توانیان به‌ربه‌سـته‌کان بـبه‌زێنن و خۆیان بگه‌یه‌نـنه نێو هۆڵی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان و له‌وێ داوای زانینی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌کانیان بکه‌ن.
سه‌رئه‌نجام فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان بیناکه‌یان چۆڵ کرد و پاشـان ئۆفیسی سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند سبه‌ی چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌به‌سـترێت بۆ تاووتوێکردنی کوشـتنکاریـیه‌که‌ی سپایکه‌ر. بڕیاره نوری مالیکی وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه چه‌کداره‌کان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپـرسـانی هێزه‌کانی ئاسایش ئاماده‌ی دانیشـتنه‌که بن.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له 1700 خوێندکاری سه‌ربازی له مانگی شه‌ش له لایه‌ن داعشه‌وه به دیلی له‌و سه‌ربازگه‌یه ده‌ستگیرکران و پاشـان به کۆمه‌ڵ گولـله‌باران کران و ڤیدیۆکانیان له‌سه‌ر یوتیوب و فه‌یسـبوک بڵاوکرانه‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایـیه‌کی توندی که‌سوکاری قوربانیـیه‌کانی لێـکه‌وته‌وه که زۆربه‌یان له ئاینزای شیعه‌ن.