Accessibility links

دکتۆر رێبوار که‌ریم مه‌حمود: هیچ گه‌رنتیه‌ک نییه‌ له‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ له‌ حکومه‌ته‌کانی رابوردو جیاوازتر ئه‌بێت

  • Jani Diylan

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

دکتۆر رێبوار که‌ریم مه‌حمود: هیچ گه‌رنتیه‌ک نییه‌ له‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ له‌ حکومه‌ته‌کانی رابوردو جیاوازتر ئه‌بێت

له‌ کاتێکدا کورد له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ریکی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ هه‌ڵپسێردراوه‌کانی دوو ده‌یه‌ی رابوردوو بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، تووشی تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوه‌.

دکتۆر رێبوار که‌ریم مه‌حمود مامۆستای زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ زانکۆێ سلێمانی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا کورد میکانیزمێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی له‌به‌ر گرتووه‌ له‌ چونیه‌تی سه‌وداکردن له‌ لایه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش ده‌ڵێت" له‌ راستیدا درووستبوونی داعش و ئه‌و هێڕشانه‌ی له‌م دواییه‌دا کردی، جۆرێک له‌ ئاڵۆزی و قه‌ره‌بالغی بۆ هه‌لوێستی کوردی درووسی کرد، له‌ شێوه‌ی سه‌وداکردنی له‌گه‌ڵ قوناغی داهاتوو چ له‌ ناوخۆێ عێراق و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییش، به‌ تاێبه‌تی دووای ئه‌وه‌ی هاتنی داعش له‌ کاتێکدا بوو خه‌ڵکی عێراق چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی حکومه‌ت بوون به‌ شێوازێکی جیاوازتر و نوێتر له‌وه‌ی له‌ قۆناغی رابوردوو هه‌بوو. دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و باره‌ جۆره‌ ئاڵۆزیه‌کی درووست کردووه‌ ئه‌وه‌ی له‌ یه‌ک کاتتدا کورد ئه‌بێ هه‌م شه‌ری داعش بکا و له‌ هه‌مان کاتیش هاو کێشه‌ی ئیقلیمی و ناوخۆێیه‌کان رابگرێ و به‌شداریش بێت له‌ حکومه‌تی نوێ عێراقدا، که‌ له‌ راستیدا هیچ گه‌رنتیه‌ک نییه‌ له‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ جیاوازتر ئه‌بێت له‌ حکومه‌ته‌کانی رابوردوو. دکتۆر ریبوار ده‌شڵێت عه‌بادی زۆر پێویستی به‌و لایه‌نانه‌ی تره‌ که‌ ئه‌توانن پێکه‌وه‌ روبه‌رووی داعش ببنه‌وه‌".

XS
SM
MD
LG