Accessibility links

رۆزا حوسه‌ێن: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رپرسه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی کچه‌ ئیزیدیه‌کان

  • Jani Diylan

Roza Husein

Roza Husein

رۆزا حوسه‌ێن: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رپرسه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی کچه‌ ئیزیدیه‌کان

له‌ سه‌ره‌تاێ ئه‌مساڵ ئه‌و کچانه‌ی له‌ لایه‌ن گروپه‌ تیرۆریسته‌کانی نێجیریاوه‌ رفێندران، جیهان له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ که‌وتنه‌ هه‌وڵدان بۆ ئازاد کردنیان، به‌ڵام ئه‌مرۆ سه‌دان له‌ کچان و ژنانی کوردی ئیزیدی له‌ لایه‌ن تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشه‌وه‌ رفێندراوون و له‌ بازاره‌کانی سوریادا ده‌فرۆشرێن، که‌چی جیهان بێ ده‌نگه‌!

Ezidi Kurd

Ezidi Kurd

نووسه‌ر رۆزا حوسه‌ێن له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر به‌راووردی کاردانه‌وه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌رامبه‌ر رفاندنی کچانی نێجیریا بکه‌ێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ کچانی ئیزیدیدا کراوه‌، زۆر که‌مه‌، به‌ هۆێ چه‌ند فاکته‌رێکه‌، که‌ من پێیم وایه‌ یه‌کێک له‌و فاکته‌ره‌ سه‌ره‌کیانه‌ که‌مته‌رخه‌می خۆمانه وه‌ک کۆمه‌ڵگاێ کوردی. رۆزا خانم هه‌ر وا ده‌لێت له‌ سه‌ره‌تاوه‌ کێشه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ نه‌بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگاێ نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌نگی ئه‌دایه‌وه‌ وه‌ له‌ رێگاێ میدیاکانی جیهانه‌وه‌ زانیمان ئه‌و کچانه‌ رفێندراوون و کڕین و فرۆشتنیان پێیه‌وه‌ ئه‌کرێت. رۆزا ده‌شڵێت به‌ هۆێ چه‌ند فاکته‌رێک یه‌کێک له‌وانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ناوی شه‌ره‌ف و نامووس و کۆمه‌ڵێک شتی پروپووچ و دووا که‌وتوانه‌ و مێشکی کۆنه‌وه‌ وه‌ک مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف ئه‌م کچانه‌ سه‌ێر ئه‌کرێن بۆیه‌ له‌ کاتی خۆێدا زۆر به‌ جدی وه‌رنه‌گێرا ، هه‌م له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵگاێ کوردستان و هه‌م له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیه‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ناو میدیاکانیشدا مه‌ێلێکی وا هه‌بوو زۆر دووای نه‌که‌وون و دۆزه‌که‌ وون بێت". ‌

XS
SM
MD
LG