Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بڕیار ده‌دات لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌کانی داعش بکات

  • VOA News

ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری دا شاندێـک ڕه‌وانه‌ی عێراق بکرێت تاوه‌کو لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ بکات که‌ له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ کراون.

ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ باره‌گاکه‌ی خۆی له‌ ژنێڤ به‌بێ ئه‌وه‌ی پـێویست به‌ پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدان بکات ئه‌م بڕیاره‌ی دا له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق و پـێشـنیاری فه‌ڕه‌نسـا.

جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ر که‌ عێراق داواکه‌ی خسته‌ ڕوو 30 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ 47 وڵاتیـیه‌ پـشـتگیریـیان لێ کرد.

XS
SM
MD
LG