ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ به په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که‌ی گوت بڕیاری ناردنی چه‌ک بۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌ره کوردانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن، کارێـکی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام سوودی بۆ وڵاته‌که‌ی هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پـشـووی هاوینی خۆیان بانگهێشـتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌رله‌مان کراون، تاوه‌کو ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی دوێنێ شه‌وی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان بده‌ن.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا به به‌های ملیۆنان دۆلار چه‌ک و پـێـدوایسـتی له‌شکری ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتانی عێراق بکات بۆ پشـتیوانیکردنی له شه‌ڕی دژی داعشـدا.