بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستێکی 404 که‌سی که هه‌ر هه‌موویان ئافره‌تن و به پله‌ی سه‌ربازی خانه‌نشین کراون مشت ومڕێکی نوێی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هێناوه‌ته ئاراوه له‌سه‌ر دۆسێی گه‌نده‌ڵیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا.
مشت و مڕه‌کان هه‌ر له قسه‌کردن له‌سه‌ر دۆسێی گه‌نده‌ڵی سنوردار نه‌بووه به‌ڵکو بوشه‌ته به‌شێک له مشت و مڕی سیاسی نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ڕێباز موحه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (گۆڕان) ده‌ڵێت به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه له وه‌زاره‌ته‌که‌یدا داڕێژراوه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و جۆره گه‌نده‌ڵیانه‌ی له ڕابردوودا کراون و ده‌شڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌ی بڕیاری داوه پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م دۆسێی خانه نشیناندا بکات.
عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی هه‌رێم (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) نکوڵی ناکات له‌وه‌ی دۆسێی خانه‌نشینکراوه حیزبیه‌کان بارگرانیه‌کی زۆری بۆ حکومه‌تی هه‌رێم دروستکردووه و ده‌شڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه له پرۆسه‌ی خانه‌نشینکردندا هه‌ڵه‌ی زۆر کراوه و باش و خراپ به‌یه‌که‌وه کراوه و ئه‌وه‌ی شایسته‌ی بووه و ئه‌وه‌ش نا شایسته بووه وه‌ک یه‌ک خراونه‌ته تایه‌کی ته‌رازوه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕێباز موحه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: