یاسادانه‌رێکی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت پێویسته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا چه‌ک بده‌ن به له‌شکری ئۆکرانیا به داگیر کردن له‌لایه‌ن ڕوسیاوه.سیناتۆر ڕۆبه‌رت منیندز، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییکانی سینات، له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ئه‌م قسانه‌ی کرد.
منیندز گوتی هه‌زاران سه‌ربازی ڕوسیا له ئۆکرانیان بۆ پشتیوانی کردنی سه‌رهه‌ڵداوانی جوداخواز، و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ناوتۆ پێویسته ده‌رفه‌تی شه‌ڕکردن بده‌ن به ئۆکرانییه‌کان بۆ به‌رگری کردن له خۆیان.
ئه‌و سیناتۆره دیموکراته‌ی ولاته‌تی نیوجه‌رزی به باشی نه‌زانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا یان ناتۆ ڕه‌وانه‌ی ئۆکرانیا بکرێت.