ئوستورالیاش به‌شداری ده‌کات له هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دی بۆ ناردنی که‌ره‌سته‌ی له‌شکری و مرۆیی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق که له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دان.
سه‌رۆک وه‌زیری ئوسترالیا تۆنی ئابت ده‌ڵێت ئوسترالیا ڕازیی بووه له‌سه‌ر ناردنی که‌ره‌سته‌ی له‌شکری بۆ کورده‌کان. هاوکات ده‌شڵێت ئێمه به‌هۆی داواکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی عێراقی ئه‌م کاره ده‌که‌ین.
به‌ڕێز ئابت گوتیشی ئوسترالیا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌رکا بشداریشی کردووه بۆ ناردنی که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ شاری ئامرلی له باکوری عێراق، که به‌هۆی گه‌مارۆکانه‌ی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه خۆراک و ئاوی خواردنه‌وه‌و که‌ره‌سته‌ی تری ته‌نگه‌تاویان لێ بڕاوه.