Accessibility links

دکتۆر بێریوان خه‌یلانی: ئه‌گه‌ر زانیمان له‌ناو به‌رنامه‌ی حکومه‌تدا جێیه‌ک بۆ داواکانی کورد نییه‌ ئه‌وا ئێمه‌ش ئه‌وسا قسه‌ی خۆمان ده‌بێت

  • Balen Salih

دکتۆر بێریوان خه‌یلانی

دکتۆر بێریوان خه‌یلانی

جارێکی تریش حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاسپێردراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌کاته‌وه‌ به‌ڵام ده‌شڵێت پێویسته‌ ئه‌م کێشانه‌ له‌ ڕێی ده‌ستوری وڵاته‌که‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ ده‌مێکدایه‌ هه‌ر لایه‌نێک له‌ عێراقدا لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ ده‌ستور هه‌یه‌ و به‌ڕێز عه‌بادی ناڵێت له‌و چاره‌سه‌رکردنه‌کانیدا پشت به‌ کامه‌ ڕاڤه‌کردنی ده‌ستور ده‌به‌ستێت.

دکتۆر بێریوان خه‌یلانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت یه‌کێک له‌ داواکانی کورد له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌یه‌ واده‌یه‌ک دیاربکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و ده‌شڵێت وه‌کو کورد ده‌خوازین به‌پێی ده‌ستور هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بن و کوردیش هیچ پێشێلیه‌کی له‌ ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا نه‌کردووه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر خه‌یلانی ده‌شڵێت پێکهێنانی حکومه‌تی نێوه‌ندی له‌ عێراق باشترین وه‌ڵامه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وانی داعش و ده‌شڵێت سیاسه‌تی نوێی عه‌بادی ده‌بێته‌ مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌کانی داعش.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG