جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی به‌رفراوان ده‌کات بۆ شه‌ڕی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش).
له وتارێـکدا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌نووسێت تێرۆرسـتان به وه‌ڵامێـکی یه‌کگرتووانه شـکست‌ده‌هێنن له ڕێی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی به‌رفراوانه‌وه به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌م تێبینیـیانه‌ی ئه‌مڕۆی جان کێری هه‌مان شێوازی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌رۆک ئۆباما بوو سه‌باره‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ی شیانه‌کان بۆ فراوانکردنی ڕووبه‌ری هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریادا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا هێشـتا کار له‌سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تی خۆی ده‌کات.
جۆش ئێرنست، ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌ڵێت " سه‌رۆک ئۆباما ڕێک قسه‌ی له‌سه‌ر بژاره له‌شـکریـیه‌کان ده‌کرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سوریا. ژماره‌یه‌ک شت هه‌ن هه‌تا ئێسـتا ته‌واومان کردوون له په‌یوه‌ندی به فراوانکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان بۆ ناو سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ختیـیه‌کان له‌وێ."
هاوکات ئه‌دمێراڵ جۆن کیربی ده‌مڕاستی په‌نتاگۆن ده‌ڵێت له‌شـکر له پـرۆسه‌ی ئاماده‌کردنی بژاره‌کانه بۆ سه‌رۆک ئۆباما.
کیربی ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ی سوریا هه‌تا ئه‌ندازه‌یه‌ک نوێـیه. به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پـوخته‌کردن و کارکردن له‌سه‌ر بژاره‌کان، ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه‌یه، به‌ڵام به‌و مانایه نیـیه کاتێـک نه‌خشه‌دانه‌ره‌کان له ئاسـتی خواره‌وه‌دا ئه‌وه ده‌که‌ن یان له ئاسـتێـکی به‌رزدا ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ ورده‌کاریـیه‌کان."
ئه‌دمێراڵ کیربی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیکرد به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی عێراق و کوردیش بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان و به تایبه‌تیش به‌نداوی موسڵ و ده‌شڵێت هه‌تا توندڕه‌وان جێی مه‌ترسی بن بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کان، ئه‌وا ئه‌و هێرشانه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن.