به‌پـێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به پاڵپـشـتی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا هێرشێـکی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر چه‌کدارانی داعش ده‌سـتپـێـکردووه له سێ ناوچه‌ی پارێزگای موسڵ.
ناوچه‌ی یه‌که‌م له زوممار و له سێ قۆڵه‌وه هێرشه‌که کراوه، ناوچه‌ی دووه‌م له نزیک به‌نداوی موسڵ و له دوو قۆڵه‌وه و ناوچه‌ی سێـیه‌م له ڕه‌بیعه و له دوو قۆڵه‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه چه‌ندان گوند که پـێشـتر له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشدا بوون ئازادکراون.