پیترۆ پورۆشینکۆ سه‌رۆکی ئۆکرانیا ئه‌مرۆ سیشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا کۆده‌بێته‌وه ، له‌م ده‌مه‌ی کییڤ تۆمه‌تی نۆی ئاڕاسته‌ی مۆسکۆ کردووه به په‌ره‌سه‌ندنی یاخیبوونی جوداخوازانی سه‌ر به ڕوسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.
کۆبونه‌وه‌که‌ی له مینسك له بیلاروس به‌ڕیوه‌ده‌چێت و کاربه‌ده‌ستانی باڵای یه‌کیتی ئورۆپا به‌شداری تێدا ده‌که‌ن، گوشارێکی دیبلوماتی نۆییه بۆ کۆتایهێنان به پێنج مانگ شه‌ڕ که بۆه مایه‌ی کوژرانی زیا له 2000 که‌س.
هه‌روه‌ها ئه‌م دانوستانه داوا به‌دوای ڕۆژێك دێت به سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پورۆشێنکۆ بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی و راگه‌یاندنی به‌ڕیوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی نۆی له 25 ی مانگی ده.