جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ته‌له‌فونی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی کرد.
جێـگری سه‌رۆک و سه‌رۆک بارزانی تاووتوێی هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامی سه‌ربازیـیان به دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام کرد.
به‌پـێی به‌یانـنامه‌یه‌کی کۆشـکی سـپی که یه‌کشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه، هه‌ردوو ڕێبه‌ر کۆکبوون له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی ئه‌و هاوکاریـیه مێژویـیه‌ی له ئێستادا ئه‌نجام ده‌درێت له نێوان هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه و ئاسایشی عێراق به پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی دیکه که یارمه‌تی دا له گرتنه‌وه‌ی به‌نداوی سـتراتیژی موسڵ.
به‌یانـنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد سه‌رۆک بارزانی پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتکردووه‌ته‌وه بۆ پـشـتیوانیکردن له سه‌رۆک وه‌زیری ده‌سـتنیشـانکراو و ڕێبه‌رانی تری عێراق له هه‌وڵه‌کانیان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ به زووترین کات.